به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لە هەڵمەتی ڕۆژی جومعەی سوپاو هێزە جەماوەریەکانی سووریا لە دژی پێگەو شوێنی کۆبوونەوە ترۆریستەکانی داعش لە شاری دەیرزور، لەڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ، ژمارەیەک لە تەکفیریەکانی داعش لەم شارە هەڵاتن. لە لایەکی ترەوە ، سوپای سووریا ، پیگەی ترۆریستەکان لە باکووری شاری حەڵەبیان دایە بەر دەسڕێژ.
لەم هەڵمەتەدا ، ترۆریستەکان زیانی گیانی و ماڵیی زۆریان پێ گەیشت.هێزەکانی سووری هەروەها بنکە و پێگەی ترۆریستەکانیان لە باکووری ئەدلیب ، لەباکووری ڕۆژئاوای سووریا بومباران کرد کە لەم هەڵمەتەدا ، ترۆریستەکان زیانی زۆریان لیی درا. سەرچاوەکانی سەربازی سووریا لە کۆنترۆڵی هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە بەسەر چەند کۆگەی ئاوەدان لە ناوچەی " یەرمون" لە حەڵەب ، لەباکووری سووریا، هەواڵیان دا.
هەرلەم حاڵەدا ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووری، شوێنی کۆبوونەوەی ترۆریستەکانی داعش و بنکەو ترۆمبیلەکانی داعش یان لەڕێفی ڕۆژهەڵاتی شاری حومس بۆمباران کرد. لەم هەڵمەتەدا ، ژمارەیەک لە ترۆریستەکانیان کوشت وچەند ترۆمبێلی ترۆریستەکانیان تەقاندەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310